جابری كوڕی عبدالله(رەزای خوای لـێ بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) داوای چاكەكردن (الإستِخارَة)ی فێر دەكردین كە لە هەموو كارێكی (دونیایی)دا ئەنجامی بدەین، هەروەكو چۆن سورەتێكی قورئانی فێر دەكردین و دەیفەرموو: ئەگەر كەسێك لە ئێوە ویستی كارێك بكات، با دوو ڕكات نوێژ بكات جگە لە فەرزەكان، پاشان با بپاڕێتەوەو بڵێ:
((اللَّهُمَّ إنّي أستخيرُكَ بِعِلْمِكَ، وَأستَقدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وَأسأَلُكَ مِنْ فَضلِكَ العَظيم، فإنّكَ تَقْدِرُ وَلا أقدِرُ، وَتَعلَمُ وَلا أعْلَمُ، وَأنْتَ عَلاّمُ الغُيوبِ، اللَّهُمَّ إنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أنّ هذا الأمْرَ – ناوی پێویستییەكەی دەهێنێ – خَيرٌ لي فِي دِيني وَمَعاشِي وعاقِبَةِ أمرِي، یان فەرمووی – عاجِلِه وَآجِلهِ – فاقدُرهُ لِي وَيَسِّرهُ لِي ثُمَّ بارِكْ لي فيهِ، وَإنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أنَّ هذا الأمرَ شَرٌّ لِي فِي دِيني وَمَعاشِي وَعاقِبةِ أمرِي، یان فەرمووی – عاجلِهِ وَآجلِهِ – فاصرِفْهُ عَنـّي وَاصرِفْني عَنْهُ، وَاقدُرْ لِيَ الخَيرَ حَيثُ كانَ ثُمَّ أرضِني بهِ )). البخاري7/162برقم(1162).
واتە: لە كارو پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بكە، (دوای مشۆرەت و پرس و ڕا) ئەگەر بڕیارتدا (كارێك ئەنجام بدەیت، ئەنجامی بدەو) پشت بەخوا ببەستە... بروانە (الوابل الصيب) ابن القيم ص157.