ئەم نوێژە چوار ڕكاتەو شێوەكەی كەمێك جیاوازە لەگەڵا نوێژەكانی تردا، ئەویش بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت:-
دوای تەكبیری نوێژ دابەستن سورەتی [ الفاتحة ]و سورەتێكی تر دەخوێنیت و پاشان هەر بە پێوە (15) جار دەڵێی(سُبحانَ اللهِ
ۆالحَمدُ للهِ ۆلا إله إلاّ الله ۆاللهُ أكبَر) پاشان دەچەمیتەوەو (10)جاریش لە چەمینەوەدا دەیڵێیت، ئینجا ڕاست دەبیتەوە لە چەمینەوەو (10)جار ئەم نزایە دەڵێیتەوە، پاشان كوڕنوش دەبەیت و (10)جار دەیڵێیتەوە، پاشان سەربەرز دەكەیتەوە لە كوڕنوش و (10)جار دەیڵێیتەوە، پاشان كوڕنوشی دووەم دەبەیت و (10)جار دەیڵێیتەوە، پاشان سەرت لە كوڕنوش بەرز دەكەیتەوەو پێش هەستانەوە بۆ ڕكاتی دووەم (10)جار دەیڵێیتەوە، بە هەمان شێوە ڕكاتەكانی تریش هەر ئاوەها ئەنجام دەدرێت، واتە لە هەر ڕكاتێكدا (75)جار ئەو زیكرە دووبارە دەكرێتەوە، ئەگەر توانیت ڕۆژی جارێك ئەنجامی بدە، ئەگەر نا هەفتەی جارێك، ئەگەر نەتتوانی مانگی جارێك ئەگەر نا ساڵی جارێك، ئەگەر توانات نەبوو لەتەمەنتدا جارێك ئەنجامی بدە.
حديث صلاة التسبيح: (يا عباس، يا عماه...). أخرجه أبو داود (2/67-68-عزت عبيد دعاس)، والنسائي وابن ماجه وابن خزيمة من حديث ابن عباس ، وأورده المنذري في الترغيب والترهيب (1/467-468 - ط . الحلبي ) ونقل عن غير واحد من العلماء أنه صحَّحه، وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(7937).
زانایان بۆچونیان جیاوازە دەربارەی ئەم نوێژە، ئەویش بە هۆی جیاوازیان لە صەحیحی و چهعیفی ئەو فەرمودەیەی كە باس لەم نوێژە ئەكات، لەوانەی بە صەحیح یان حەسەنیان داناوە: عبدالله بن مبارك و الحافظ أبو بكر الآجري و أبو محمد عبد الرحيم المصري و الحافظ أبو الحسن المقدسي والزركشي و ابن الصَّلاح و المنذري و ابن حجر، لەوانەی ئەم نوێژە بە دروست نازانن: ابن تەیمیەو المزنی ئیمامی نەوەوی و ئیمامی ئەحمەد، وە ابن جەوزی بە هەڵبەستراوی داناوە. أنظر الترغيب والترهيب1/467، و الموسوعة الفقهية الكويتية (27/150-151).