((اللَّهُمَّ لا طَيرَ إلاّ طَيرُكَ، وَلاخَيرَ إلاّ خَيرُكَ، وَلا إلهَ غَيرُكَ)). (هەركەسێك ڕەشبینی بیگەڕێنێتەوە لە ئەنجامدانی كارێك ئەوە شیركی كردووە، ووتیان: ئەی كەفارەتی ئەمە چییە ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: ئەوەیە بڵێت.....). أحمد 2/220 وابن السني برقم 292 وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة3/54 رقم (1065).
واتە: خوایە هیچ شتێك (لە باڵندەو شتێكی تر) سوودو زیان ناگەیەنێت، ئەوەی توانای سوودو زیان گەیاندنی هەیە تەنها تۆیت، وە هیچ خێرێك جێگەی ئومێد نییە جگە لە خێری تۆ، وە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە تۆ.
تێبینی: بەڵام ووشەی گەشبیناوی (الفأل) پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێی خۆش بووە، بۆیە ووشەیەكی خۆشی لە كابرایەك بیستو پێی خۆش بوو فەرمووی: (( أخذنا فألَكَ من فيك)) واتە: ووشەیەكی گەشبیناویمان لە دەمی خۆتەوە وەرگرت)). ابو داود برقم(3917) وأحمد، وصحَّحه الألباني في الصحيحة 2/363 عند أبي الشيخ في أخلاق النبي (صلى الله عليه وسلم) ص (270).
وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (ڕەش بینی شیركە، هیچ كەسێكیش نییە لە ئێمە ئیلا(شتێك لە دڵیدا دروست دەبێت لە ڕەش بینی)، بەڵام خوای گەورە بە پشت بە خوا بەستن(التوكل) لایدەبات). أخرجه البخاري في (الأدب المفرد) (131) وأبو داود(2/158) والترمذي، وصحَّحه الألباني في الصحيحة(429).