لە عائیشەوە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرموویەتی: مەڕێكیان بە دیاری هێنا بۆ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)، ئەویش فەرمووی: بەشی بكە، وەعائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) كاتێك خزمەتكارەكە دەگەڕایەوە لە ماڵەكان دەیفەرموو: وتیان چی؟ دەیفەرموو: دەیانووت: ( بارَكَ اللهُ فیكم) واتە: خوا بەرەكەت بخاتە ناوتان. عائیشەش دەیفەرموو: (( (وَفيهِم بارِكَ اللهُ ) نَرُدُّ عَلَيهِم مِثلَ ما قالوا، وَيَبقى أجرُنا لَنا)). أخرجه ابن السني برقم (278) وانظر الوابل الصَّيب لابن القيم ص(304) تحقيق بشير محمد عيون. وقال الألباني في تحقيق الوابل الصيب ص175: إسناده جَيّد.
واتە: خوای گەورە بەرەكەت بڕژێ بەسەر ئەوانیشدا، چییان ووت پێیان دەڵێینەوە، وە پاداشتەكەشمان بۆ خۆمان دەمێنێتەوە.