(هەركەسێ سوێندی خواردو وتی: بە (لات و عوززا) ئەوا با بڵێ: ((لا إللهَ إلاّ الله )). وە هەركەسێك بە هاوڕێكەی ووت: وەرە با قومارت لەگەڵا بكەم، با خێرێك بكات). البخاري 11/467 ومسلم (1647) عن أبي هريرة(رضي الله عنه).
یەكەمیان: سوێندی موسڵمانان، وە دووەم: سوێندی هاوبەش پەیداكەران،
جۆری دووەمیان سوێند خواردنە بە دروستكراوەكان: وەك سوێندخواردن بە كەعبەو و مەلائیكەت و شێخەكان و پاشاكان و باووباپیران و شمشێرو شتی تر كە زۆر كەس سوێندی پێ دەخۆن،ئەم سوێندخواردنانە هیچ حورمەتێكی نییە، بگرە دانامەزرێت و ئەگەر سوێندەكە بخرێت كەفارەت ناكەوێتە سەر ئەو كەسەی سوێندی پێ خواردووە بە یەكدەنگی موسڵمانان، بەڵكو هەركەسێك سوێندی پێ خوارد پێویستە لەسەری خوا بە تەنهابگرێت (ووشەی تەوحید بڵێتەوە) وەك پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی). مجموع الفتاوى33/122-123.