سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

داواكردنی بەهەشت لە خوای گەورەو پەنا گرتن پێی لە ئاگر

أغسطس 21, 2022

 عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُوْلُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( مَا اسْتَجَارَ عَبْدٌ مِنَ النَّارِ سَبْعَ مَرَّاتٍ فِي يَوْمٍ إِلاَّ قَالَتْ النَّارُ: يَا رَبِّ إِنَّ عَبْدَكَ فُلاَناً قَدْ اسْتَجَارَكَ مِنِّي فَأَجِرْهُ، وَلاَ يَسأَلُ الله عَبْد الْجَنَّةَ فِي يَوْمٍ سَبْعَ مَرَّاتٍ إِلاَّ قَالَتْ الْجَنَّةُ: يَا رَبِّ إِنَّ عَبْدَكَ فُلاَناً سَأَلَنِي فَأَدْخِلْهُ الجَنَّةَ)). أخرجه أبو يعلي في مسنده(4/1472-1473) والضياء أيضا في صفة الجنة(3/89/1)، وقال الضياء: هذا الحديث عندي على شرط الصحيحين. وكذا قال المنذري قبله في الترغيب (4/222) وتبعهما ابن القيم في  حادي الأرواح (1/148)، وصحَّحه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة برقم(2506).

واتە: هەر كەسێك سێ جار داوای بەهەشت لە خوای گەورە بكات ئیلا بەهەشت دەڵێت: خوایە بیخەرە بەهەشتەوە، وە هەر كەسێك سێ جار پەنا بگرێت بە خوای گەورە لە دۆزەخ ئیلا ئاگری دۆزەخ دەڵێت: خوایە پەنای بدە لە ئاگر.

 پاشان شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دوای هێنانی ئەم فەرمودەیە دەفەرموێت: (هەندێك كەس ئەمەیان كردووە بە تەسبیحات و دوای نوێژی جەماعەتی بەیانی و بە كۆمەڵ و بە دەنگی بەرز دەیڵێن، وە لەمەشدا هیچ بەڵگەیەكیان نییە چونكە ئەم زیكرە ڕەهاییەو تایبەت نییە بە نوێژی بەیانیان و بەكۆمەڵ ووتنەوە، بەڵكو هەر كاتێك بیڵێت لە شەو یان ڕۆژدا دەبێت، وە فەرمودەیەك هاتووە لەوەدا كە دوای نوێژی بەیانی و پێش ئەوەی قسە بكەیت بوترێت..بەڵام ئەو فەرمودەیە ضَعیفە).

 وە بە لەفزی سێ جاریش هاتووە.....

عن أَنَسٍ بْنِ مَالِكٍ(رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): (( مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الْجَنَّةَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، قَالَتْ الْجَنَّةُ: اللَّهُمَّ أَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ، وَمَنْ اسْتَجَارَ مِنْ النَّارِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، قَالَتْ النَّارُ: اللَّهُمَّ أَجِرْهُ مِنْ النَّارِ )). رواه الترمذي(2572) والنسائي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه(1034) وقال محققه شعيب الأرنؤط: إسناده صحيح. ولفظهم واحد، والحاكم وقال: صحيح الإسناد. وصحَّحه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب برقم(3654) وفي صحيح الجامع برقم(6275).

واتە: هیچ عەبدێك نییە لە ڕۆژێكدا حەوت جار پەنا بگرێت بە خوای گەورە لە ئاگر، ئیلا ئاگر دەڵێت: پەروەردگارا فڵانە عەبدت پەنای بە تۆ گرت لە من، دە سا خوایە پەنای بدە، وە هیچ عەبدێك نییە لە ڕۆژێكدا حەوت جار داوای بەهەشت لە خوای گەورە بكات، ئیلا بەهەشت دەڵێت: پەروەردگارا فڵانە بەندەت داوای بەهەشتی لە تۆ كرد، دە سا خوایە بیخەرە بەهەشتەوە...


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©