سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ڕۆژووە سوننەتەكان

أغسطس 21, 2022

 1- شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال(شەشەڵان): پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( هەر كەسێك مانگی ڕەمەزان بگرێت و بە دوایدا شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بگرێت وەكو ڕۆژووی ساڵەكە وایە)). مسلم 2/822 وغيره.

 2- (نۆ)ڕۆژی سەرەتای مانگی( ذي الحِجّة) نۆمینەی حاجیان. رواه أحمد (21829) وأبوداود (2437) وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود 7/196. وة (هیچ ڕۆژێك نییە بە ئەندازەی ئەم ڕۆژانە كردەوەی چاكە تیایدا لای خوای گەورە خۆشەویستر بێت). رواه البخاري (969).

 3- مانگی موحەڕەم: (( چاكترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان مانگی موحەڕەمە…)). مسلم 2/821 وغيره.

 4- مانگی شەعبان. البخاري 4/213 ومسلم 2/811.

 5- دووشەممەو پێنج شەممەی هەموو هەفتەیەك. رواه أبو داود(2436) والترمذي  والنسائي  وابن ماجه بألفاظٍِ مختلفةٍ. وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود(2105).

 6- ڕۆژە سپییەكان(اڵایامُ البیض) واتە(13،14،15)ی هەموو مانگێك(مەبەست مانگی كۆچییە). مسلم 2/818 وغيره عن أبي قتادة.

تێبینی: بۆیە پێی دەوترێ‌ (أیّامُ البیض) چونكە مانگ لەو سێ‌ شەوەیدا زۆر ڕووناكەو دیارە.

 7- ڕۆژ نا ڕۆژێك: (( لە ڕۆژووی داود پێغەمبەر(علیه الصلاة  والسلام) چاكتر نییە كە نیوەی ساڵی دەگرت، ڕۆژێك بگرەو ڕۆژێك بشكێنە)). البخاري 4/224 ومسلم 2/817.

 تێبینی: ئەمەش بە مەرجێك شەرع ڕازی بێت پێی و نەكەوێتە ئەو ڕۆژانەی كە دروست نییە بە ڕۆژوو بێت تیایدا وەك: ( دوو جەژنەكە، أیّام التَّشریق، ڕۆژی هەینی بە تەنها، ڕۆژی شەممە بە تەنها و بەمەبەست(مەگەر بۆ فەرز بێت، یان بكەوێتە ڕۆژێكەوە كە سوننەتە تیایدا بە ڕۆژوو بیت)…هتد).

 8- ڕۆژووی عەرەفە: (( ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە خوای گەورە دەیكاتە مایەی سڕینەوەی گوناهی ساڵێكی پێشووی، وە ساڵێكی دوایی)). مسلم 2/818.

  9- ڕۆژووی عاشورا، واتە(10)ی مانگی موحەرەم: ((… وە   ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا خوای گەورە گوناهی ساڵێكی پێشوی پێ‌ دەسڕێتەوە )). مسلم 2/818. پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەیەم ڕۆژی گرت و فەرمووی ئەگەر ساڵێكی تر بمێنم نۆیەمیش دەگرم، بەڵام ئەوە بوو لە ساڵی داهاتوودا وەفاتی كرد.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©