سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی تووڕەبووندا(لەسەر شتی دونیایی)

أغسطس 21, 2022

 بڵێ‌: ((أعوذُ باللهِ مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيمِ)). البخاري 7/99 برقم(6048) ومسلم 5/2015 برقم(2610).

واتە: پەنا دەگرم بە خوای گەورە لە شەیطانی نەفرەت لێكراوو دوورخراوە لە ڕەحمەتی خوا.

 ابن كثير(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: (وەماناكەشی واتە پەنا ئەگرم بە خوای گەورە لە شەیتانی دوورخراوە كە لە دینم یان دونیامدا زیانم پێ بگەیەنێت یان ببێتە ڕێگرم لە ئەنجامدانی كردەوەیەك كە فەرمانم پێ كرابێت ئەنجامی بدەم، یان هانم بدات بۆ ئەنجامدانی كردەوەیەك نەهیم لێ كرابێت..). تفسير ابن كثير1/23.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©