سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن وخاوەن دەستەڵاتدا

أغسطس 22, 2022

 1- ((اللَّهُمَّ إنّا نَجْعَلُكَ في نُحُورهِمْ، وَنَعوذُ بِكَ مِنْ شُرُورِهِمْ)). أبوداود 2/89 برقم(1537) وصحَّحه الحاكم ووافقه الذهبي 2/142.

واتە: خوایە داوا لە تۆ ئەكەین بچی بە گژیانا (لەو شوێنەوە كە دەیانەوێت بێن)، وە پەنا دەگرم بەتۆ لە شەڕو خراپەكانیان.

 2- ((اللَّهُمَّ أنتَ عَضُدِي، وَأنْتَ نَصِيري، بِكَ أحُولُ، وَبِكَ أصُولُ، وَبِكَ أُقاتِلُ)). أبوداود(2632)، والترمذي(3584) وقال: حسن غريب، وصحَّحه ابن حبان(1661) وابو عوانة، وصحَّحه الألباني في صحيح الترمذي(2366).

واتە: خوایە تۆ كۆمەك ‌و تۆ پشتیوان‌و سەرخەرمی، بەتۆوە ئەجوڵێم (یان بە تۆوە فێڵی دوژمن لادەبەم)‌و بەتۆوە هەڵمەت ئەبەم بۆ سەریان تا لە بنیان دێنم و دەیانشكێنم، ‌وە بەكۆمەك و پشتیوانی تۆوە ئەجەنگم‌و كوشتار دەكەم.

 3- ((حَسْبُنا اللهُ وَنِعْمَ الوَكِيلُ)). البخاري 5/172برقم(4563).

واتە: خوامان بەسە‌و چاكترین پشتیوان و سەرپەرشتیارو كارپێسپێردراوە

زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©