سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

وتاری پێویستی (خُطبَةُ الحاجة)

أغسطس 21, 2022

  ((إنَّ الحمدَ للهِ نَحمَدُهُ ونَستَعينُهُ وَنَستغفِرُهُ، وَنَعوذُ بِاللهِ مِنْ شُروُرِ أنفُسِنا وَسَيِّئاتِ أعمالِنا، مَنْ يهدِهِ اللهُ فلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضلِل فَلا هاديَ لَهُ، وَأشهَدُ أن لا إلهَ إلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، وَأشهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبدُهُ وَرَسولُهُ.

 [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ] (آ‌ل عمران: 102)

[يَاأَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا]  ( النسا‌ء: 1)

[يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ]. (الأحزاب: 70-71)

أما بَعْدُ فإنَّ أصدَقَ الحَديثِ كِتابُ اللهِ، وخَيرَ الهَدي هَدِيُ مُحَمّدٍ(صلى الله عليه وسلم)، وَشَرَّ الأمُورِ مُحدَثاتُها، وَكُلَّ مُحْدَثةٍ بِدْعَة، وَكُلَّ بِدعَةٍ ضَلالَة، وَكُلَّ ضلالَةٍ في النّار)).

 ئەمە بریتییە لە دەقی ئەو ووتاری پێویستییەی كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەیكردە دەستپێكی ووتارەكانی و فێری هاوەڵەكانیشی دەكرد، ئەم ووتارە (شەش) كەس لە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) گێڕاویانەتەوەو كۆمەڵێك لە پێشەوایانی فەرموودە لە(مصنف)ەكانیاندا دەریان هێناوە، لەوانە: إمام أحمد(5/272) ومسلم في (صَحيحِه)(2/592/467) وأبوداود والنسائي وابن ماجه والحاكم والطيالسي، وانظر (صحيح النسائي)(1331) و(المشكاة)(3149) و(الكلم الطيب) ( 205).

 واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ خوایە، ستایشی دەكەین و داوای كۆمەكی و لێخۆشبوونی لێ‌ دەكەین، وە پەنا دەگرین بە خوا لە خراپی دەروون و كردەوەكانمان، هەركەسێك خوا ڕێنومایی بكات هیچ كەسێك ناتوانێت گومڕای بكات و كەسێك گومڕا ببێت كەس ناتوانێت ڕێنمایی بكات، وە شایەتی دەدەم كە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله)، تاكی بێ‌ هاوبەشە، وە شایەتی دەدەم كە موحەممەد(صلى الله عليه وسلم) بەندەو نێردراوی خوایە.

(ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، لە خوا بترسن و پارێزكاربن بە شێوەیەكی وا كە شایستەی ئەو زاتەیەو هەمیشە پابەندو دامەزراو بن لەسەر ئیسلامەتی، بۆ ئەوەی هەركاتێك مردن بە ئیمان و ئیسلامەتی نەبێت نەمرن).

 (ئەی خەڵكینە لە خەشم و ناڕەزایی ئەو پەروەردگارەتان خۆ بپارێزن كە ئێوەی لە تاكە نەفسێك دروست كردووە، هەر لەو نەفسەش هاوسەرەكەی بەدیهێناو لەو دووانە پیاوان و ژنانی زۆری خستۆتەوەو بڵاوكردەوە، هەروەها لەو خوایە بترسن كە لە یەكتر داوا دەكەن بەناوهێنانی ئەوەوە، هەوڵ بدەن پەیوەندی خزمایەتیش بپارێزن و (پتەوی بكەن) چونكە بە ڕاستی خوا (هەمیشەو بەردەوام) چاودێرە بە سەرتانەوە).

(ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزكاربن، هەمیشە قسەو گوفتاری بەجێ و بە سوود بكەن، (ئەوسا ئیتر) كردەوەكانتان چاك و بەجێ و پەسەند دەكات، لە گوناهەكانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەكەی بێت، ئەوە ئیتر سەركەوتن و سەرفەراز‌یەكی بێ ئەندازەو بێ سنووری بە دەست هێناوە).

پاشان ڕاسترین ووتەو فەرموودە كیتابەكەی خوایەو چاكترین ڕێنمویی ڕێنومایی پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم)، وە خراپترینی كاروبارەكان تازە گەرییەكانێـتی، وە هەموو تازەگەرییەكیش لە دیندا

(كە تیایدا نەبێت) داهێنراوە، وە هەموو داهێنراوێكیش گومرایییەو هەموو گومڕایییەكیش لە ئاگردایە.

 تێبینی: شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (ئەم ووتارە گرێی نیزامی ئیسلام و ئیمانە). مجموع الفتاوى (14/223).         


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©