1- پەنا دەگرێ بە خوای گەورە. البخاري مع الفتح6/336برقم(3276) ومسلم 1/120برقم(134)(214).
2- كۆتایی لەو شتە دێنێ كە گومانی هەیە تیایدا. البخاري مع الفتح6/336برقم(3276) ومسلم 1/120 برقم(134)(214).
3- بڵێ: ((آمَنتُ باللهِ وَرُسُلِهِ)). مسلم 1/119-120برقم(134)(214).
واتە: ئیمانم هێنا بە خواو پێغەمبەرەكانی(علیهم الصلاە والسلام).
4- ئەم ئایەتە دەخوێنێتەوە: [ هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ]. سورة الحديد: الآية (3) . أبو داود 4/329 برقم(5110) وحسَّنه الالباني في صحيح أبوداود 3/962.
واتە: ئەو خوایە یەكەمینەو لە سەرەتاوە هەر هەبووەو كەس پێش ئەو نەبووە، دواهەمینەو كۆتایە، كەس دوای ئەو نامێنێت، (بەڵام ئەو هەر دەمێنێت)، هەروەها ئەو زاتە دیارەو هەموو شت بەڵگەیە لەسەر بوونی، لەهەمان كاتدا زاتی خۆی نادیارەو (بەچاوی سەر نابینرێت، بەڵام بە بینایی بیروهۆش و دڵ و دەروون ئاشكرایە)، هەر خۆیشی زانایە بەهەموو شتێك.
5- ((اللهُ أَحَد، اللهُ الصَّمَد، لَم يَلِد، وَلَمْ يُولَد، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَد)) پاشان سێ تف بكات بەلای چەپیداو پەنا بگرێت بە خوای گەورە لە شەیطان. نزیكە خەڵكی پرسیار بكەن بە جۆرێك بڵێن: ئەوە خوایە دروستكراوانی دروستكردووە، ئەی كێ خوای دروست كردووە؟ ئەگەر ئاوایان ووت بڵێن:......أبوداود (1422) عن أبي هريرة(رضي الله عنه) وحسَّنه الألباني في صحيح الجامع برقم(8182).