سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نزاو پاڕانەوەی قەرزاری یان قەرز لەسەر لاچوون

أغسطس 22, 2022

 1- ((اللَّهُمَّ اكفِني بِحَلالِكَ عَن حَرامِكَ، وأغْنِنـي بِفَضلِكَ عَمَّنْ سِواكَ)).

واتە: خوایە بە حەڵاڵی خۆت دوورم بخەرەوە لە حەرامت تا مەجبوری نەبم، وە بە فەزڵی خۆت دەوڵەمەندو بێ‌ نیازم بكە لە غەیری خۆت.

 هەركەس ئەمە بڵێ‌ (لە چەند ڕیوایەتی جیادا): ئەوا بە ئەندازەی شاخی (صیر) {كە شاخێكە لە أجإ لە دیار طي كە كۆمەڵێك ئەشكەوتی تیایە لە خانوو دەچێت} (یان ثبیر) یان(صبیر)كە شاخێكە لە یەمەن  قەرزار بێت، خوای گەورە دانەوەی بۆ ئاسان دەكات. رواه الترمذي(3563) وقال: هذا حديث حسن غريب، والحاكم(1973) وقال: صحيح الأسناد، واحمد(1319)،  و حَسَّنَهُ الألْبانِي في صَحِيح الجامع(2625) والصحيحة(266).

 2-(( اللَّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ منَ الـهَمِّ وَالحَزَنِ، وَالعَجْزِ وَالكَسَلِ، وَالبُخْلِ وَالجُبْنِ، وَضَلَعِ الدَّينِ وَغَلَبةِ الرِّجالِ)). البخاري 7/158 برقم (6363).

واتە: خوایە پەنات پێ‌ ئەگرم لە دڵتەنگی و خەفەت، وە لە بێ‌دەستەڵاتی و تەمبەڵی، وە لە بەخیلی و ترسنۆكی، وە لە پشت  چەمانەوە بەهۆی قورسی قەرزارییەوەو لە دۆڕانی پیاوانی ئیسلام و شكست هێنانیان.

 3- ((اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ، تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ، وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ، وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ، وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ، بِيَدِكَ الْخَيْرِ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، رَحْمنَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَرَحيمَهُما، تُعْطِيهُمَا مَنْ تَشَاءُ، وَتَمْنَعُ مِنْهُمَا مَنْ تَشَاءُ، ارْحَمْنِي رَحْمَةً تُغْنِينِي بِهَا عَنْ رَحْمَةِ مَنْ سِوَاكَ)). رواه الطبراني في الصغير برقم (558) بإسناد جيد وحسَّنه الألباني صحيح الترغيب والترهيب (2/171) برقم(1821).

واتە: خوایە ئەی خاوەنی هەموو موڵك و دەسەڵات، دەسەڵات ئەبەخشیت بەهەر كەسێك بتەوێت، و دەسەڵات لە هەركەسێكیش دەسەنیتەوە كە بتەوێت، هەركەسێك ویستت لێ‌ بێت باڵادەست و ڕێزداری دەكەیت هەركەسێكیش خۆت بتەوێت زەلیل و سەرشۆِری دەكەیت، خێر بە دەست تۆیەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایت، تۆ ڕەحمانی دونیاو قیامەت و ڕەحیمیانی، ئەیانبەخشیت بە هەركەسێك ویستت لێ‌ بێت و لە هەركەسێكی دەگریتەوە ویستت لێ‌ بێت، خوایە رەحمێكم پێ‌ بكە بێ‌ نیازم بكات لە بەزەیی غەیری خۆت.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©