پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە نوێژی ویتردا سورەتی [ سَبّحِ اسمَ رَبـِّكَ اڵاعڵی] و [ قُلْ یا أیـُّها الكافِرونَ ] و [ قلْ هُۆ اللهُ أحَد ] ی دەخوێندو كە سڵاوی دەدایەوە دەیفەرموو: (( سُبْحانَ المَلِكِ القُدُّوس)) سێ جار، وە لە سێهەم جاردا دەنگی هەڵدەبڕێو دەنگی درێژدەكردەوە پێیو دەیفەرموو: [رَبِّ المَلآئـِكَةِ وَ الرُّوحِ]. رواه النسائي3/244 والدارقطني وغيرهما، وما بين المعكوفين زيادة للدارقطني3/31 وإسناده صحيح، انظر زاد المعاد بتحقيق شعيب الأرناؤوط وعبدالقادر الأرناؤوط 1/337.
واتە: پاكی و گەورەیی بۆ خوای پادشای پاك و پیرۆز لە هەموو ناتەواوییەك، پەروەردگاری مەلائیكەتەكان و رۆح.